هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ بەڕێز مسرور بارزانی بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

بڵاو کراوە لە: دووشەممە ١٠ شوبات ٢٠٢٠ - ١٦:٠٤

 

 ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

 

 :دەقی ووتەکانی 

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.

ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٠ی شوباتی ٢٠٢٠

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web