به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ دەوامی فەرمی لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دەست پێ دەکاتەوە

بڵاو کراوە لە: شەممە ٩ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٨:٢٠

 

 

لە بەرواری ١١ی ئایاری ٢٠٢٠، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دووبارە دەست دەکاتەوە بە دەوامی فەرمی. 

 

دوابەدوای بڕیاری حکومەتی فەڕەنسا قۆناغی خۆپارێزی بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو کۆتایی پێ دێت و بەشێکی زۆر لە دام و دەزگا و دامەزراوەکان دەست دەکەنەوە بە دەوامی فەرمی.

لە هەمان کاتدا لە هەرێمی کوردستان زۆربەی دام و دەزگاکان دەوامی فەرمیان دەست پێ دەکاتەوە.

 

پشت بەست بە بڕیاری حکومەتی فەرەنسی و هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دووبارە کاروباری هاوڵاتیانی کوردستان، کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا، جێ بەجێ دەکات و دەست دەکاتەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی.

 

بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی و گیانی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و هەتاوەکو دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی بنچینەیی بۆ پەتای کۆرۆنا، هەموو داواکارییەکی هاوڵاتیان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس تەنها لە ڕێگەی پۆستەوە دەبێت.

 

دەتوانن دواکاری خۆتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی  :

 

پۆست:

KRG France

Rue Saint-Saëns 17

75015 Paris

 

ژ.ت :

٠٠٣٣١٤٥٤٤٢٠٢١

٠٣٣٦٣٥٠٤٥٥٢٩

 

ئیمەڵ :

communication.fr@gov.krd

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web