كۆماری فه‌ره‌نسا ⮜ سه‌رۆك وه‌زیران

 

سه‌رۆك وه‌زیران

 

سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی

 

پێگەی سەرۆک وەزیران:

بەپێی دەستوری کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا، سەرۆک وەزیران سەرۆکی حکومەتی فەڕەنسایە، کە لەگەڵ سەرۆک کۆماردا بە ھاوبەشیی، خاوەنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنن. سەرۆک کۆمار، بەشێوەیەکی شەخسیی و بەئازادیی رەھای خۆی، سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکات، لەولایشەوە پارتی سەرۆک کۆمار زۆرینە پێکدێنێت لە کۆمەڵەی گشتییدا. سەرۆک وەزیران بارەگاکەی لە ئۆتێل مۆتینۆنە لە پاریس.

 

رۆلی سەرۆک وەزیران:

 

بەپێی مادەی دووەمی دەستوری کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا، سەرۆک وەزیران "کارەکانی حکومەت بەڕێوەدەبات". ھەروەھا بەپێی مادەی بیستی ھەمان دەستور، حکومەت "سیاسەتی نیشتمانیی دیاریدەکات و بەڕێوەدەبات". ژمارەی ئەندامانی حکومەتەکە (وەزیرەکان)، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دیاریدەکرێن، بەڵام لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران.

 

ژان کاستێکس، لە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٠، وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشاکرا لە لایەن سەرۆک کۆماری فەرەنسا وە، حکومەتەکەی لە ١٦ وەزیر پێکھاتووە.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web