ئوفیسی نوێنەرایەتی

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ یەکەمین جار لە ١ی ئازاری ٢٠٠١ لە پاریس کرایەوە.

لەسەر ئاستی سیاسی و کلتوری لەگەڵ فەرەنسا کارەکانمان  بریتین لە ڕێکخستن و بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە کەلتوری ، بازرگانی ، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ فەرەنسا پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ، لە بوارەکانی سیاسی ، کەلتوری ئابوری ، کۆمەڵایەتی و خویندنی زانکۆیی. 

هەروەها لایەنێکی دیکەی ئەرکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا بریتییە لە هاوکاریکردنی رەوەندی کوردی لەم وڵاتە و پاراستن و پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە لە فەڕەنسا دەژین، هەروەها هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەر کەس و رێکخراو و لایەنێکی کوردی دەکات کە هەوڵی پتەوکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان دەدەن لە فەرەنسا.

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web