سەرەکی خزمەتگوزارییەکان بەڵێننامە

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بەڵێننامە

Alternate Text

بەڵگەنامەیەکە کە کەسێک تۆماری دەکات لەرێگایەوە خۆی پابەند دەکات بەئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێک یان رەفتارێک، بۆ نموونە کەسێکی خانەنشینبوو یان میراتگری خانەشینبوو دڵنیایی دەدات کە جگە لە مووچەی خانەشینی هیچ مووچەیەکی دیکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگرێت.

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێننانی بەڵێننامە :

- کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی هەردوولای بەڵگەنامەیەکی فەرمی عێراقی ( ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆڕتی عێراقی) .
- وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگ بە قەباڕەی پاسپۆڕت.

ڕێکار و هەنگاوەکان :

بۆ تۆمارکردنی بەڵێننامە، پێویستە داواکار لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەبێت لە کاتی داواکاریەکە و بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێننانی بەڵێننامە پێشکەش بکات. دوای دڵنیابوونەوە لە درووستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامەی داواکار تۆمار دەکات. بەهیچ شێوەیەک تۆماری بەڵێننامە لە دوورەوە ناکرێت.

تێچووی بەڵێننامە :

- تێچووی بەڵێننامە بێ بەرامبەرە.

بۆ وەرگرتنی بەرچاوڕوونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگای تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە