سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ و چالاکییەکان
26/04/2026
بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڕوانی فەرەنسا مەراسیمێکی تایبەتیان لەژێر چاودێری عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئەنجامدا کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و چالاکوانانی کورد ئامادە بوون. نوێنەری حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر ڕۆڵی نوێنەرایەتی لە پاڵپشتیکردنی ڕەوەندی کوردستانی و جەختی لە گرنگی بەشداریپێکردنی گەنجان و گرینگیدان بەو پڕۆژانە کردەوە کە خزمەت بە دۆزی کورد و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لای گەنجان دەکەن. دواتر بەڕێز ئاوات م
10/04/2026
ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ – نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا بەشداری لە مێزگەردێکی زانستی کرد کە لە زانکۆی زانستە سیاسیەکان (Sceinces Po)ی پاریس رێکخرابوو سەبارەت بە پرسی کورد و داهاتووی هەڕێمی کوردستانی عێراق.
30/03/2026
ڕۆژی ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٦ – نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا بەشداری لە مەراسیمێکدا کرد کە بۆ شاعیر و ڕۆماننووسی کوردی باکوری کوردستان، شێخموس داغتەکین، ڕێکخرابوو. مەڕاسیمەکە، کە لە کتێبخانەی گشتی پارت-دیۆی شاری لیۆن بەڕێوەچوو، بۆ ڕێزگرتن بوو لە کارە ئەدەبیەکانی شێخمووس بەتایبەتی دوای بەدەستهێنانی دوایین خەڵاتی گەورەی شیعری شاری لیۆن – ڕۆژێ کۆڤالیسکی (Grand Prix de poésie de la Ville de Lyon – Roger Kowalski) و تیایدا بە پوختی باس لە ژیان و دوایین بەرهەمی ناوبراو کرا.
01/04/2026
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی ئاداری ٢٠٢٦، دووەمین سیمیناری ئەکادیمی (توێژینەوەی کوردی) لە ژێر ناونیشانی (زمان، کولتوور و کۆمەڵگەی کوردی: داینامیکی، گواستنەوە و ئەڵەنگارییە هاوچەرخەکان) بەڕێوەچوو. ئەم سیمینارە بە هاوبەشی لەلایەن تاقیگەی دیلیس (Dylis) لە زانکۆی ڕوان-نۆرماندی، بەشی کوردی لە زانکۆی نیشتمانی زمان و شارستانیەتەکانی ڕۆژهەڵات (ئینالکۆ) و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕێکخرا. سیمینارەکە، کە ماوەی ڕۆژێکی خایاند، لە هۆڵی تێزەکان لە زانکۆی ڕوان لە مۆنت سانت ئایگنان بەڕێوەچوو و بە
26/03/2026
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە شاری "سانت شامۆن" (نزیك شاری لیۆن) ڕێکخست. ئەم بۆنە فراوانە نزیکەی هەزار کەس لە ڕەوەندی کوردی کۆکردەوە، کە تێیدا کاتێکی پڕ لە شادی و تەباییان بەسەر برد و جەختیان لەسەر پاراستنی دابونەریتە ڕەسەنەکانیان کردەوە.
21/03/2026
لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار، پێشوازی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٦)ی لە تەلاری ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا (سێنات) ڕێکخست. پێشوازیەکە بە سەرپەرشتی سێناتۆر کریستیان کامبۆن، سیناتۆری ڤال دو مارن و نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پیران بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو، بە ئامادەیی چەندین دیپلۆماتکار و سێناتۆر و بەرپرسی باڵای حکومەتی فەرەنسی و بیانی و چەندین کەسایەتی دیاری ئەکادیمی و رێکخراوەی و نوخبەی کۆمەڵگای فەرەنسی و
24/03/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤\٣\٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە سەبارەت بەو هێرشە مووشەكییانەی شەوی رابردوو بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و تیایدا سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی کردووە و راشیگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە.
03/03/2026
ڕۆژی ٢ی ئازاری ٢٠٢٦، ئینستیتیوتی کوردی پاریس سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە کۆشکی لۆکسمبۆرگ پێگەی ئەنجومەنی پێرانی فەرەنسا، سازکرد. سیمپۆزیۆمەکە لە ژێر ناونیشانی: "کورد لە نێو گێژاودا: ڕۆژاڤا — ڕۆژهەڵات، لە بەڕانبەر گۆڕانکاریە جیۆپۆلەتیکیەکان" بەڕێوەچوو. ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە بریتیبوو لە شیکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییانەی کە لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچن و کاردانەوەیان لەسەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستان. لە گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر داهاتووی ئاگربەست لە سوریا، چارەنووسی د
22/01/2026
19/12/2025
27/11/2025
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە توندى سەرکۆنەى هێرشە تیرۆریستییەکەى شەوى رابردووى ٢٦ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٥ ى سەر کێڵگەى کۆرمۆر دەکات کە مەبەست پێکانى ژێرخانى ئابوورى و خزمەتگوزارى گشتى لە هەرێمى کوردستان و عیراق و دروستکردنى هەڕەشەى راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرى هەرێم و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی.
12/11/2025
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەنگدانی تایبەتی و ڕۆژی سێشەممەش، ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی کرا. ئەم هەڵبژاردنە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ لە ١٨ بازنەی جیاواز بەڕێوەچوو کە تیایدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت. ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو بە بایۆمەتری مافی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگد
16/10/2025
14/10/2025
ئەمڕۆ، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەگای سەرەکی یونسکۆ لە پاریس بە فەرمی پێشوازیان لێکرا بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی گرنگ پەیوەست بە نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر.
04/10/2025
لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە شاری پاریس، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ جیرارد شالیان، ڕۆشنبیر و زانای جیۆپۆلەتیکی فەرەنسی، لە باڵەخانەی ئەمریکای لاتینی بەڕێوەچوو. مەڕاسیمەکە لەلایەن ئینستیتیوتی کوردی پاریسەوە ڕێکخرابوو. ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و دۆستانی گەلی کوردستانی بەشداری ئەو مەڕاسیمە بوون.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە