سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پێشوازی لێکرا

Alternate Text

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە، ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد. 

لە چوارچێوەی نیوەڕۆخوانێکی کاردا هه‌ردوو سه‌رۆک، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە و هاوئاهەنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان تاوتوێکرد.

پاشان سەرۆککۆمار و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گشتی تێروانینی خۆیان  لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارودۆخی سوریا خستەروو و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە. 

هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە لە سوریا و گرنگی ڕۆڵی وتووێژ و لێکتێگەیشتنی یەکتر لە بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیانە بۆ ململانێکانی ناوچەکە کردەوە.

لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتی فەرەنسا و سەرۆککۆماری فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دەربڕی بۆ پشتگيرى و ڕۆڵى کاراى فه‌ره‌نسا له‌ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە