سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان مەراسیمی رۆژی جیهانی نەوروز لە بارەگای سەرەکی رێکخرای یونسکو

مەراسیمی رۆژی جیهانی نەوروز لە بارەگای سەرەکی رێکخرای یونسکو

Alternate Text

ڕۆژی سێ شەممە، ١٨\٣\٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە هەماهەنگی لەگەل شاندی عێراق و ١٢ وڵات، بەشداری لە ڕێکخستنی مەراسێمی نەورۆز کرد لە رێکخرای یونسکو کە ساڵانە لە تەڵاری سەرەکی یونسکو لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

مەبەست لە ئەنجامدانی مەراسیمەکە پاراستنی بەهاکانی ئاشتی و هاودەنگی بوو لە نێوان ئەو نەتەوە و گەلانەی کە نەریتی نەورۆز کۆیاندەکاتەوە. یونسکۆ لەم مەڕاسیمەدا نوێنەرانی ١٣ وڵاتی کۆکردەوە لەوانە ئەفغانستان، ئازەربایجان، هیندستان، کۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق، کازاخستان، قرغیزستان، مەنگۆلیا، پاکستان، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان و ئۆزبەکستان. لە مەراسیمەکەدا باڵیۆزی وڵاتانی ئەندام لە یونسکو و ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی و دیپلۆماتکاران و سیاسەتمەدارانی فەرەنسی و بیانی بەشداربوون و چەند وتارێک پێشکەش کرا.

شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە هاوبەشی لە گەل شاندی عێراق بەشداربوون لە مەراسیمەکە بە پێشکەش کردنی چەند جۆرێک لە خواردنی کوردەواری و ژەنینی چەند بارچەیەک لە میوزیکی کوردی.

یونسکۆ وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی فەرهەنگ و پەروەردە و میراتی جیهانی ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێرێت لە زیاتر ناساندنی نەورۆز. بە پشتگیریکردنی ئەم بۆنە گرنگە، یونسکۆ پابەندبوونی خۆی بە گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان و پێشخستنی بەهاکانی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی یەکتر دووپات دەکاتەوە.

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە