سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا

Alternate Text

ڕۆژی ٢ی ئازاری ٢٠٢٦، ئینستیتیوتی کوردی پاریس سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە کۆشکی لۆکسمبۆرگ پێگەی ئەنجومەنی پێرانی فەرەنسا، سازکرد. سیمپۆزیۆمەکە لە ژێر ناونیشانی: "کورد لە نێو گێژاودا: ڕۆژاڤا — ڕۆژهەڵات، لە بەڕانبەر گۆڕانکاریە جیۆپۆلەتیکیەکان" بەڕێوەچوو.

ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە شیکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییانە بوو کە لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچن و خستنەڕووی کاریگەرییەکانیان لەسەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.

لە گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر داهاتووی ئاگربەست لە سوریا، چارەنووسی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی کورد، دۆخی دەستگیرکراوەکانی داعش و دەرئەنجامە ناوچەیی و ئەوروپییەکانی ئەو پێشهاتانە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دیزەیی، وتەیەکی پێشکەشکرد و هەڵوێستی فەرمی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە ئەڵانگاریەکانی ئێستا و ئاسۆی سیاسی بۆ کورد لە هەرێم خستەڕوو.

ئه م سیمپۆزیۆمه لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە ڕێکخرا کە کار بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی و نیشاندانی پاڵپشتی دەکەن بۆ کورد کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران و نادادپەروەری بووەتەوە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە