سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
كۆنفرانسێك له‌سه‌ر بارودۆخی ئاواره‌و ئێزیدیه‌كان
ئه‌نجومه‌نی پیران كۆنفرانسێكی سازكرد به‌ناوی "هاوكاری بۆ ژنانی ئێز‌یدی" به هه‌وڵ و تێكۆشانی خاتوونی سێناتۆر جاكی دێرۆمێدی و پشتیوانی سه‌رۆكی گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی کەمە نەتەوەکان و کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئەنجومەنی پیران فەرەنسی سێناتۆر برونۆ ڕۆتایۆ.
ئامانجی كۆنفرانسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كرابوو بۆ پشتگیری و هاریكاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسی بۆ ئێزیدیەکان، بۆ هه‌موو ئه‌و ئاواره و كۆچبه‌رانه‌ی كوردستان و هەروەها پێشتوانی کردن لە رێکخراوی ناحکومی فەرەنسی ئافام کە لە کامپی شاریای دهوک بۆ ماوەی ٢ ساڵە خزمەتی ئاوارەکان دەکەن.
خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م گردبونه‌وه‌یه بۆ دوباره جه‌ختكردنه‌وه و ده‌ڕبڕینی ئاره‌زوومه‌ند خوازانه‌یان بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئێستادا ڕووی له ناوچه‌كه كردووه. خاتوو جاكی دیرۆمیدی ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه له ژنان ومنداڵان كه بونه‌ته قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره و بێ سه‌رپه‌رشت بوون. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له بارودۆخێكی گونجاو‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به دابینكردنی داهاتوویه‌ك، كه تێیدا په‌روه‌رده و خوێندن بۆ منداڵان وه ئاماده‌كاری پیشه‌یی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له‌نێوه‌ندی كۆنفرانسه‌كه‌دا رێپۆرتاژێك نیشانی ئاماده‌بووان درا كه له سه‌روبه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوونی سێناتۆر جاكی دێرۆمێدی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندرابوو. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نزیكه‌وه چاوی به جوڵه و چالاكیه‌كانی ڕێكخراوه‌ی ناحكومی ئافام بكه‌وێت.
له درێژه‌ی گفتوگۆكانیاندا هه‌ریه‌ك له سێناتۆر جاكی دێرۆمێدی، سه‌رۆكی گروپ سێناتۆر برونۆ ڕۆتایۆ، خاتوو ئازادپور سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی ناحكومی ئافام، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسایان كرد بۆ هاوكاری و دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌م قه‌یرانه و ده‌ره‌نجامه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر باری ئابوری کوردستان.
به‌ڕێز نزار مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی پارێزگای دهۆك، ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوو. به‌ڕێزیان لێدوانێكی ورد و پوختیان پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر بارودۆخی كۆچبه‌رانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی پێداویستی و قه‌یرانی ماددی و مه‌عنه‌وی و كێشه‌كانی خسته‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان.
له‌كۆتاییدا، ڕامیا داود، كچه‌لاوی ئێز‌یدی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان، وه‌ك شایه‌تحاڵی بارودۆخی كچانی زیندانی ده‌ستی داعش، بانگهێشت كرا، هه‌تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه به‌سه‌رهاتی خۆی بگێڕێته‌وه. پاشان باسی كتێبه‌كه‌ی بكات كه گێرانه‌وه‌یه‌كی تراژیدیانه‌ی چیرۆكی خۆی و كچان و ژنانی تری به‌ندكراوی ئێز‌یدی یه.
ژماره‌یه‌كی دیار و به‌رچاو له‌سێناتۆر و دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و پسپۆڕ و كه‌سانی ئه‌كادیمی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە