سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئه‌لیزێ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لێكرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاشنیوه‌ڕۆی ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩، به یاوه‌ری شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا
له دوای ماڵئاواییكردنی له كۆشكی ئه‌لیزێ، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگی كۆبونه‌وه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند؛ کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن. دوای رووداوەکانی پاش گشتپرسی، فەرەنسا و بەتایبەتی سەرۆک ماکرۆن دەورێکی گەورەی بینی کوردستان جارێکی دیکە لەڕووی سیاسییەوە دەرگاکانی بەڕوودا بکرێتەوە، ئەوە هەنگاوێکی یەکجار گەورە بوو لەو کاتەدا.
له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له گرنگی ڕۆڵی فه‌ره‌نسا كرا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كه ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بوو، هه‌روه‌ها چۆنێتی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پاریس به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به تایبه‌ت سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنی كرد بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیان له پرسی شه‌ڕی دژی داعش و هاوكاری پێشه‌مه‌رگه، پاشان سوپاسی فه‌ره‌نسای كرد به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی پێشكه‌شی ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له ماوه‌ی ڕابوردووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رۆك ماکرۆن خۆشحاڵ بوو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەکە خواست، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕوونیان كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق بانگهێشتمان كردووه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌ویش به سوپاسه‌وه قبوڵیان كردووه.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە