سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ی ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌خێرهاتنی لێكرا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان، له‌باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پاریس
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوه و تاوتوێی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان كرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و باسی جێبه‌جێكردن و دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت فه‌ره‌نسا له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه لەڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه پێویسته‌كانی دوای قۆناغی شه‌ڕی دژی داعش له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و هاوكارییه مرۆییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس كرا له بواره جیاوازه‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
له كۆتاییدا پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێندرا و باس له مه‌ترسییه‌کانی سهرههڵدانهوەی "تیرۆر" كرا به شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوچه‌كه‌دا.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە