سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
مه‌ڕاسیمی ڕێزلێنانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پاریس
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمێكی ڕێزلێنانی سازكرد بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، له به‌رواری ١١ی ته‌مموزی ٢٠١٩ له هۆڵی ئاخزێ مێتیه له پاریس.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێوارهكۆكتێلێكی سازكرد بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و بانگهێشتی كه‌سایه‌تی دیاری فه‌ره‌نسی و به‌شێك له ڕه‌وه‌ندی كوردی كرد، له نێوانیاندا دیپلۆماتكار و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سێناتۆر و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری ناس و هونه‌رمه‌ند وكه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی له بواره‌جیاجیاكاندا، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان گه‌لی فه‌ڕه‌نسی وگه‌لی كورد.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی یه‌وه ده‌ستی پێ كرد، تێیدا باسی له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی فه‌ره‌نسی و كورد كرد هه‌ر له مێژه‌وه پاشان ڕۆڵی فه‌ره‌نسا له گۆڕانكاری و بارودۆخه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له ماوه‌ی ڕابووردوودا پێیدا تێپه‌ڕیوه.

ئامانجی مه‌راسیمه‌كه بریتی بوو له دروستكردنی كه‌شێكی گونجا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی فه‌ره‌نسی و به‌شێك له ڕه‌وه‌ندی كوردی له فه‌ره‌نسا له پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌نگاونان بۆ داهاتوویه‌كی ڕۆشندارتر و ئارامتر
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئاماده‌بوان ئاڵوگۆر و گفتوگۆی كرد و سوپاسگوزاری خۆی دوپات كرده‌وه و هه‌وڵ و تێكۆشانی گه‌لی فه‌ره‌نسای به‌رز نرخاند له هاوكاری یه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ گه‌لی كورد.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە