سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
ڕێكه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پاریس و هه‌ولێر واژوو كرا
دوانیوه‌ڕۆی ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٩ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان واژوو كرا به ئاماده‌یی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، خاتوو ئان هیدالگۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، به‌رێز نه‌وزاد هادی له ئۆفیسی تایبه‌تی شاره‌داری پاریس، ئوتێل دو ڤیل. ڕێكه‌وتننامه‌كه له شه‌ش به‌ند پێكهاتووه و ده‌كرێ له داهاتوودا له‌سه‌ر خواستی هه‌ردوولا فراوانتر بكرێت.
به‌پێی لێدوانێكی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس بۆ میدیاكان؛ سه‌ره‌تای دروستبوونی بیرۆكه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاره‌داری پاریس بۆ هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠١٥ دا، هه‌ر له‌و كاته‌وه هه‌وڵدراوه بۆ گفتوگۆكردن و نوسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه و دانیشتن كراوه له‌گه‌ڵ شاره‌داری پاریس هه‌تاوه‌كو بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
واژووكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دێت بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبونه‌وه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا و شاره‌داری پاریس.
گرنگی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه بریتییه له فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌نگاونان بۆ چونه نێو قۆناغێكی تره‌وه له بواری ئابوری و وه‌رزشی و كولتوری. ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی پێكهێنراوه هه‌تاوه‌كو له‌كاتی ئاڵوگۆڕی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس دا به‌رده‌وامی خۆی هه‌بێت و كاری پێبكرێت. له رێی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌وه ده‌توانرێت پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات و له‌وڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی تر پێكبهێنێت بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشچونی له بواره‌جیاوازه‌كاندا
ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتننامه‌كه
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە