سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
مه‌راسیمێك بۆ كونسوڵی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له شاره‌وانی پاریس سازدرا
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمێكی سازكرد بۆ كونسوڵی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له شاره‌وانی پاریسی پانزده له ڕێكه‌وتی ١٣ئابی ٢٠١٩ .
سازدانی مەڕاسیمێک له شاره‌وانی پاریس بۆ کۆنسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر به‌ڕێز ئۆلیڤیه دوكوتینی بە ئامادەیی کۆنسوڵی پێشوی فەرەنسا لە هەولێر بەڕێز ئالان گیوبرات و بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز فەلاح موستەفا و چەندین کەسایەتی دیاری کوردی و فەرەنسی له دیپلۆمات و ڕێكخراوه و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند بەشداری مەراسیمەکە بوون.
هەریەک لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز علی دوڵەمەری و کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەولێر بەڕێز ئۆلیڤیە دوکوتینی و کۆنسوڵی پێشوی فەرەنسا لە هەولێر بەڕێز ئالان گیوپرات و بەرپرسی پێشوی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەڕێز فەلاح مستەفا وتەی خۆیان پێشکەش کردوو جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو گەلی فەرەنسا و کورد کرد و به گه‌شبینیه‌وه باسیان له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرد، كونسوڵی پێشوو باسی له بارودۆخی ناوچه‌كه كردوو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی دژ به داعشی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رز نرخاند.
له دوای ووته‌كان چه‌ند پارچه میوزیكێكی كلاسیك له‌لایه‌ن میوزیكژه‌نی فه‌ره‌نسی مارگۆ پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا.
ئێواره‌ی مه‌راسیمه‌كه به كۆكتێلێك كۆتایی پێهات و گفتوگۆكانی چڕتر و به پێز تر كرد له نێوان ئاماده‌بووان.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە