سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لەندەن

Alternate Text


رۆژی سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەماوەی دوو رۆژی سەردانە فەرمییەکەیدا چەندین دیدار کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.

سەرەتای دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەکۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا دەستیپێکرد ،

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێکرا.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرد و هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە ، لەلایەکی دیکەشەوە پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی.

لای خۆشیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی بەڕیتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعش بەردەوامن لەهاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان کرد و هیواشی خواست کە وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرە بسەنێت، لەم ڕووەشەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئاسانکارییەکی پێویست، پێشکەشی وەبەرهێنەران بکات.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌ دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌ دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه

لای خۆیشیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ پێگه‌ و رۆڵی به‌ریتانیا و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و بۆریس جۆنسن كرد و راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆنسن له‌ كاتێكی هه‌ستیاردا بوو و په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و كاته‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگا و گوتیشی: "تۆ (بۆریس جۆنسن) هاوڕێیه‌كی مه‌زنی كوردستانی".

 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە