سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان کردنەوەی پیشانگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرا.

کردنەوەی پیشانگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرا.

Alternate Text

ئێوارەی رۆژی هەینی ٦\١\٢٠٢٣ ئامادەبووین لە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرا.
پێشانگاکە کە تابلۆ و کاری هونەری ١٣ هونەرمەندی کوردی دیاسپۆرای تێدا نمایشکرابوو لەلایەن ئەنیستیتوی کورد لە پاریس لە باڵەخانەی شارەوانی کەرتی ١٠ی پاریس رێکخرابوو. 
پیشانگاکە کە بەئامادەبوونی رەوەندی کوردی و هونەردۆستان و ژمارەیەک هونەرمەندی فەرەنسی و کورد کرایەوە و بڕیارە نزیکەی مانگێک بەردەوام بێت و نزیکەی ٤٠ کاری هونەری کە پێکهاتوون لە تابلۆ و پەیکەر نمایشکراون. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە