سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
لەسەر قەڵای هەولێر بەردی بناغەی پهيمانگهى داهاتووى كولتووريى هاوبهشى فهرهنسى ـ ئهڵمانى دانرا
لە ڕێورەسمێکد ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان ئيريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فهرهنسا و مارتين يێگهر باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق و كونسوڵانی هەردوو وڵات لە هەولێر و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر بەردی بناغەی پهيمانگهى داهاتووى كولتووريى هاوبهشى فهرهنسى ـ ئهڵمانى دانا
پەیمانگاکە دەبێتە ناوەندێکی رۆشنبیری فەرەنسی-ئەڵمانی بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان گەلانی هەرسێ لا ، ئامانجێکی دیکەی ناوەندەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە رۆشنبیری و زانستییەکانی نێوان هەولێر و پاریس و بەرلین دەبێت.
دەستنیشانکردنی رۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم بۆ دانانی بەردی بناخەی ئەو پەیمانگایە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری درووستبوونی پەیماننامەی دۆستایەتی فەرەنسا-ئەڵمانیا کە لە ٢٢\١\١٩٦٣ لەلایەن راێژکاری ئەوکاتی ئەڵمانیا و چارلز دیگولی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا واژووکراوە و بە پەیمانی ئەلیزێ ناسراوە.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە