سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان شاندێکی سێناتی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
شاندێکی سێناتی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٩\٦\٢٠٢٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆمیتەی دۆستایەتیی فه‌ره‌نسا ـ عیراق لە سێناتی فەرەنسا بە سەرۆكایەتیی خاتوو نيكۆل دیرانتۆن و شاندێکی یاوەریی به‌ڕێزیان کرد کە لە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەكە و كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان پێکهاتبوون.
لە دیدارێكدا شاندی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پشتگیریی فەرەنسایان بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە و ڕێز و پێزانینیان بۆ قوربانییەكانی پێشمەرگە و ڕۆڵیان لە تێكشكاندنی داعشدا نیشان دا، هەروەها دووپاتیان كردەوە كە فەرەنسا بە بایەخەوە لە دۆستایەتيی خۆى لەگەڵ عيراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و خوازياره لە هەموو بوارەكاندا برەو بە پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی سەربازی و مرۆيى و سیاسيی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە و خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان نیشان دا، هەروەها ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا كرد.
له‌باره‌ى دۆخى عيراقيشه‌وه، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عيراقه و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌ره‌نسا به‌تايبه‌تى له يارمه‌تيدانى عيراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
دوايين پيشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق، دۆخی ناوچەی شەنگال و ناوچەكانی مادەی سەد و چلی دەستوور، مەترسیی تیرۆر، كردەوە و هەڕەشەكانی داعش، دۆخی سووریا و ناوچەكە بە گشتی، چەند تەوەرێكی دیكەی ديداره‌كه بوون.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە