سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی سێناتی فەرەنسا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس لهگەڵ ژیرار لارشێ سهرۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە