سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ������������������������������
شاندێکی سێنات و ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) و ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا سەرەدانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندی فەرەنسی کە پێکهاتبوون لە پیێر لوران جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سێنات و هەریەک لە ماری پوشون و لورانس کوهێن ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان .
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو تیشکخرایە سەر باروودۆخی سیاسی ناوچەکە و بابەتەکانی جێگەی بایەخی هەردوولا.
هەروەها بەرێز سەفین دزەیی پوختەیەکی لەبارەی خەبات و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان پێشکەشکرد و سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەرەنساشی کرد بۆ گەلی کورد.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە