سەرەکی
کۆماری فەرەنسا
��������������������
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
پێگەی سەرۆک:
بەپێی دەستووری کۆماری فەرەنسا کە لە ٤ی ئۆکتوبەری ١٩٥٨ دەرچووە ، سەرۆککۆمار سەرۆکی دەوڵەتی فەرەنسایە و بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆکوەزیران خاوەنی دەسەڵلاتی جێبەجێکردنە ، لە فەرەنسا سەرۆککۆمار هەر پێنج ساڵ جارێک بەهەڵبژاردنی راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت و بۆی هەیە دوو خول سەرۆکایەتی کۆمار بکات.
رۆلی سەرۆک لە کۆماری فەرەنسا:
بەپێی ماددەی پێنجی دەستوور سەرۆککۆمار دەسەڵلاتی دەوڵەت جێبەجێدەکات و گەرەنتی رێزگرتنی دەستوور دەدات و زامنی بەڕێوەچوونی دەسەڵلاتە گشتیەکان دەکات هەروەها گەرەنتی سەربەخۆیی نیشتیمانی و یەکێتی خاکی وڵاتەکەی دەکات و خۆیشی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانە و لەدەسەڵلاتی سەرۆکە جوولە بەهێزە چەکدارەکان بکات لەکاتی پێویستدا ، هەروەها لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک خۆی کەسێک رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی بوونی بە سەرۆکوەزیران.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستای کۆماری فەرەنسا لە ١٤\٥\٢٠١٧ وەک سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردراو لە ٢٤/٤/٢٠٢٢ بۆ جاری دووەم وەک سەرۆککۆمار هەلبژێردرایەوە و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی فەرەنسا- کۆشکی ئێلیزێ
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە