سەرەکی
کۆماری فەرەنسا
ئەنستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە. ئەم پەیمانگایە سەر بە پەیمانگای فەرەنسییە لە عێراق، کە بارەگاکەی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بەغدا دامەزراوە و بەشێکە لە تۆڕێ جیهانی پەیمانگاکانی فەرەنسی کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ٢١٠ پەیمانگا و کار بۆ پێشخستنی زمان و کولتوری فەرەنسی دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا.
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پەروەردەیی، زانستی، کولتوری و زمانەوانیدا. جگە لە خولی عەرەبی و کوردی، پەیمانگاکە خولی فێربوونی زمانی فەرەنسی پێشکەش دەکات بۆ هەموو ئاستەکان و توانای پێشکەشکردنی بڕوانامەی فەرمی (DELF, DALF, TCF) هەیە. هەروەها پەیمانگاکە کتێبخانەیەکی میدیایی بە زمانی فەرەنسی و ئۆفیسی کەمپوس فەرانس لەخۆدەگرێت، کە هاوکاری ئەو خوێندکارانە دەکات کە ئارەزووی خوێندنی باڵایان هەیە لە وڵاتی فەرەنسا.
ئەرکەکانی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر بریتین لە :
- پێشخستنی گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان لە ڕێگەی جووڵەی بەهرەمەند و هونەرمەندانی گەنجەوە؛
- هاندانی دروستکردنی کولتووری ناوخۆیی؛
- پاڵپشتی کردنی گەشەپێدانی درێژخایەنی کەرتی ڕۆشنبیری.
شوێنێک بۆ ڕاهێنان و هاوبەشی و بەریەککەوتن، ئینستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێر ئامانجی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئارەزووی فێربوونی زمانی فەرەنسی و دۆزینەوەی کولتووری فەرەنسیییەکان و بەشداریکردن لە دیالۆگێکی کولتووری کراوەیان هەیە.
کاتی کارکردنی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر:
- رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە.
پەرەی فەرمی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە