سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ
مەراسیمی رۆژی جیهانی نەوروز لە بارەگای سەرەکی رێکخرای یونسکو
ڕۆژی سێ شەممە، ١٨\٣\٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە هەماهەنگی لەگەل شاندی عێراق و ١٢ وڵات، بەشداری لە ڕێکخستنی مەراسێمی نەورۆز کرد لە رێکخرای یونسکو کە ساڵانە لە تەڵاری سەرەکی یونسکو لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
مەبەست لە ئەنجامدانی مەراسیمەکە پاراستنی بەهاکانی ئاشتی و هاودەنگی بوو لە نێوان ئەو نەتەوە و گەلانەی کە نەریتی نەورۆز کۆیاندەکاتەوە. یونسکۆ لەم مەڕاسیمەدا نوێنەرانی ١٣ وڵاتی کۆکردەوە لەوانە ئەفغانستان، ئازەربایجان، هیندستان، کۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق، کازاخستان، قرغیزستان، مەنگۆلیا، پاکستان، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان و ئۆزبەکستان. لە مەراسیمەکەدا باڵیۆزی وڵاتانی ئەندام لە یونسکو و ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی و دیپلۆماتکاران و سیاسەتمەدارانی فەرەنسی و بیانی بەشداربوون و چەند وتارێک پێشکەش کرا.
شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە هاوبەشی لە گەل شاندی عێراق بەشداربوون لە مەراسیمەکە بە پێشکەش کردنی چەند جۆرێک لە خواردنی کوردەواری و ژەنینی چەند بارچەیەک لە میوزیکی کوردی.
یونسکۆ وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی فەرهەنگ و پەروەردە و میراتی جیهانی ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێرێت لە زیاتر ناساندنی نەورۆز. بە پشتگیریکردنی ئەم بۆنە گرنگە، یونسکۆ پابەندبوونی خۆی بە گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان و پێشخستنی بەهاکانی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی یەکتر دووپات دەکاتەوە.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە