سەرەکی کۆماری فەرەنسا سەرۆککۆمار

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

پێگەی سەرۆک:


بەپێی دەستووری کۆماری فەرەنسا کە لە ٤ی ئۆکتوبەری ١٩٥٨ دەرچووە ، سەرۆککۆمار سەرۆکی دەوڵەتی فەرەنسایە و بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆکوەزیران خاوەنی دەسەڵلاتی جێبەجێکردنە ، لە فەرەنسا سەرۆککۆمار هەر پێنج ساڵ جارێک بەهەڵبژاردنی راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت و بۆی هەیە دوو خول سەرۆکایەتی کۆمار بکات.


رۆلی سەرۆک لە کۆماری فەرەنسا:


بەپێی ماددەی پێنجی دەستوور سەرۆککۆمار دەسەڵلاتی دەوڵەت جێبەجێدەکات و گەرەنتی رێزگرتنی دەستوور دەدات و زامنی بەڕێوەچوونی دەسەڵلاتە گشتیەکان دەکات هەروەها گەرەنتی سەربەخۆیی نیشتیمانی و یەکێتی خاکی وڵاتەکەی دەکات و خۆیشی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانە و لەدەسەڵلاتی سەرۆکە جوولە بەهێزە چەکدارەکان بکات لەکاتی پێویستدا ، هەروەها لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک خۆی کەسێک رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی بوونی بە سەرۆکوەزیران.


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستای کۆماری فەرەنسا لە ١٤\٥\٢٠١٧ وەک سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردراو  لە ٢٤/٤/٢٠٢٢ بۆ جاری دووەم وەک سەرۆککۆمار هەلبژێردرایەوە و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی فەرەنسا- کۆشکی ئێلیزێ


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە