سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان ������������������������������

ئەنجامی کۆتایی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق - ٢٠٢٥

Alternate Text

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەنگدانی تایبەتی و ڕۆژی سێشەممەش، ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی کرا. 

ئەم هەڵبژاردنە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ لە ١٨ بازنەی جیاواز بەڕێوەچوو کە تیایدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت. ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو بە بایۆمەتری مافی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش، ٥٦.١١٪ ی دەنگیان دا.

٧ هەزار و ٧٦٨ هاوڵاتی بۆ ئەم خولەی پەرلەمان خۆیان بەربژێر کردبوو، کە لە نێوانیان ٢ هەزار و ٢٤٨ یان لە ڕەگەزی مێینەن و كێبڕكێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ كورسی كە ٨٣ یان كۆتای ژنانن و ٩یان بۆ پێكهاتەكان دەبن لە عێراق. 

دوابەدوای هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی راگەیاند رۆژی ١٧ـی ئەم مانگەش کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی پرۆسەکەی راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکان، ژمارەی دەنگ و کورسیی بەدەستهاتووی لایەنە کوردستانییەکان بەمشێوەیەن: 

لە بازنەی هەولێر، ١ ملیۆن و ١١٥ هەزار و ١٢٢ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەو ژمارەیەش، ٧١،٨٣ ٪ دەنگیان داوە. ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٣٦٩ هەزار و ٧٢٤ دەنگ
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان : ٩٧ هەزار و ٤١١ دەنگ
- هەڵوێست : ٦٣ هەزار و ٢٩٨ دەنگ
- نەوەی نوێ : ٣٨ هەزار و ٩٢١ دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : ٢٨ هەزار و  ٦٥٠ دەنگ
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان : ١٣ هەزار و  ٧٧٢ دەنگ
- بەرەی گەل : ٥ هەزار و ٥٨٤ دەنگ

هەروەها ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە بازنەی هەولێر لە کۆی ١٦ کورسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٩ کورسی
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان : ٣ کورسی
- هەڵوێست : ٢ کورسی
- نەوەی نوێ : ١ کورسی
- پێکهاتەی مەسیحی : ١ کورسی

 

لە بازنەی سلێمانی، ١ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٤٦٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەو ژمارەیەش، ٦٠،٤٧ ٪ دەنگیان داوە. ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٦٨ هەزار و ٨٣٤ دەنگ
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان :  ٢٤١ هەزار و  ١٤٣ دەنگ
- هەڵوێست :  ٧٥ هەزار و ٣٧٥ دەنگ
- نەوەی نوێ : ٦٩ هەزار و ٧٨١  دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان :  ٦٥ هەزار و ٣١٢  دەنگ
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان : ٣٤ هەزار و  ٥٦٣ دەنگ
- بەرەی گەل : ١٠ هەزار و ٩٢١ دەنگ

هەروەها ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە بازنەی سلێمانی لە کۆی ١٨ کورسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان : ٨ کورسی
- هەڵوێست : ٣ کورسی
- نەوەی نوێ : ٢ کورسی
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٢ کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : ٢ کورسی
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان : ١ کورسی

لە بازنەی دهۆک، ٨٠٥ هەزار و ٢٦٩ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەو ژمارەیەش، ٧٧،٦١ ٪ دەنگیان داوە. ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٤١٣ هەزار و ٨٩٠ دەنگ
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان : ٢ هەزار و٤٢٣ دەنگ
- هەڵوێست : ١٨ هەزار و ٣١٤ دەنگ
- نەوەی نوێ : ١٤ هەزار و ٦٧١ دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : ٧٢ هەزار و ٩٨٦ دەنگ
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان : هەزار و  ٤٠٩ دەنگ
- بەرەی گەل : ٢ هەزار و ٧٨٨ دەنگ

هەروەها ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە بازنەی دهۆک لە کۆی ١٢ کورسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٩ کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : ٢ کورسی
- پێکهاتەی مەسیحی: ١ کورسی

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، لە لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک (بازنەی کەرکوک) لایەنە کوردستانییەکان زۆرتین ڕێژەی دەنگیان بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەم دێن و لە پارێزگای نەینەواش لایەنێکی سیاسی کوردستانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

دەنگەکانی بازنەکانی کەرکووک و نەینەوا بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن بەمشێوەیە دابەش بوون :

لە بازنەی کەرکووک، ٩٥٣ هەزار و ٢٦٧ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەو ژمارەیەش، ٦٥،٢٣٪ دەنگیان داوە. ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ٥٩ هەزار و ٣٧٤ دەنگ
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان :  ١٧٨ هەزار و ٨٤٥ دەنگ
- هاوپەیمانی عەرەبی : ٥٣ هەزار و ٣٩ دەنگ          
- نەوەی نوێ : ١٢ هەزار و  ٣٢٠ دەنگ
- بەرەی گەل : هەزار و  ٧٠٢ دەنگ
- تەقەدووم : ١٠٧ هەزار و ١٦ دەنگ
- جەبهەی تورکمانی : ٦٦ هەزار  و ١٧٥ دەنگ
- عەزم : ٤٦ هەزار  و ٤٠٤ دەنگ
- حەسم : ٢٧ هەزار و ٢٦٧ دەنگ 

ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی لایەنە کوردستانیەکان لە بازنەی کەرکووک لە کۆی ١٣ کورسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەکێتی نیشتمانی کوردستان : ٤ کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان : ١ کورسی

بەمەش، لایەنە کوردستانیەکان ٥ کورسیان لە کۆی ١٣ کورسی ئەو بازنەیە بەدەست هێناوە. 

لە بازنەی نەینەوا، ٢ ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٢٢٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەو ژمارەیەش، ٦٥،٢٢ ٪ دەنگیان داوە. ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان : ١٨٩ هەزار و ٥٣٥ دەنگ.
- تەقەدووم : ١٥٧ هەزار و ٩٥٨ دەنگ.
- هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان : ١٤٦ هەزار و ٨٥٩ دەنگ
- حزبی نەینەوا بۆ گەلەکەی : ١١١ هەزار و ٢٢٥ دەنگ.
- هاوپەیمانیی عەزم : ١٠١ هەزار و ٣٥ دەنگ.
- حزبی حەسمی نیشتمانیی : ٨٦ هەزار و ٦٥٦ دەنگ.
- ڕێکخراوی بەدر : ٧٧ هەزار و ٤٦ دەنگ

لەم بازنەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان  ٥ کورسی لە کۆی ٣٤ کورسی بەدەستهێناوە. 
ژمارەی کورسی بەدەستهاتووی لایەنە کوردستانیەکان لە بازنەی نەینەوا لە کۆی ٣٤ کورسی بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
- پارتی دیموکراتی کوردستان :  ٥ کورسی
- پێکهاتەی یەزیدیەکان : ١ کورسی

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە