سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان ����������

ئەنجامی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق - ٢٠٢٥

Alternate Text

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەنگدانی تایبەتی و ڕۆژی سێشەممەش، ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی کرا. 

ئەم هەڵبژاردنە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ لە ١٨ بازنەی جیاواز بەڕێوەچوو کە تیایدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت. ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو بە بایۆمەتری مافی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش، ٥٦.١١٪ ی دەنگیان دا.

٧ هەزار و ٧٦٨ هاوڵاتی بۆ ئەم خولەی پەرلەمان خۆیان بەربژێر کردووە، کە لە نێوانیان ٢ هەزار و ٢٤٨ یان لە ڕەگەزی مێینەن و كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ كورسی كە ٨٣ یان كۆتای ژنانن و ٩یان بۆ پێكهاتەكان دەبن لە عێراق. 

دوابەدوای هەڵبژاردنەکان، ڕۆزی ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، کە لایەنە سیاسییەکان سێ رۆژیان لەبەردەستە تا تانە لە ئەنجامەکان بدەن. بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، ژمارەی کورسیی بەدەستهاتووی لایەنە کوردستانییەکان بەمشێوەیەن: 

بازنەی هەولێر :  
پارتی : ٣٦٩ هەزار و ١١٨ دەنگ
یەکێتی : ٩٧ هەزار و ٣٠١ دەنگ
هەڵوێست : ٦٣ هەزار و ٢٨٨ دەنگ
نەوەی نوێ : ٣٨ هەزار و ٩١١ دەنگ
یەکگرتوو : ٢٨ هەزار و  ٦٥٠ دەنگ
کۆمەڵ : ١٣ هەزار و  ٧٧٢ دەنگ
بەرەی گەلەکەمان : ٥ هەزار و ٥٨٤ دەنگ

بازنەی سلێمانی :
پارتی : ٦٨ هەزار و ٥٩٦ دەنگ
یەکێتی :  ٢٤٠ هەزار و  ٨٩٩ دەنگ
هەڵوێست :  ٧٥ هەزار و ٣٣٠ دەنگ
نەوەی نوێ : ٦٩ هەزار و ٧٥٢  دەنگ
یەکگرتوو :  ٦٥ هەزار و ٢٩٥  دەنگ
کۆمەڵ : ٣٤ هەزار و  ٥٥٧ دەنگ
بەرەی گەلەکەمان : ١٠ هەزار و ٩٢١ دەنگ

بازنەی دهۆک :
پارتی : ٤١٣ هەزار و ٦٩٨ دەنگ
یەکێتی : ٢ هەزار و٤٢٣ دەنگ
هەڵوێست : ١٨ هەزار و ٣١٤ دەنگ
نەوەی نوێ : ١٤ هەزار و ٦٧١ دەنگ
یەکگرتوو : ٧٢ هەزار و ٩٥٩ دەنگ
کۆمەڵ : هەزار و  ٤٠٩ دەنگ
بەرەی گەلەکەمان : ٢ هەزار و ٧٨٨ دەنگ

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، لە لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک (بازنەی کەرکوک) لایەنە کوردستانییەکان زۆرتین ڕێژەی دەنگیان بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەم دێن و لە پارێزگای نەینەواش لایەنێکی سیاسی کوردستانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

دەنگەکانی بازنەکانی کەرکووک و نەینەوا بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن بەمشێوەیە دابەش بوون :

بازنەی کەرکووک :
پارتی : ٥٩ هەزار و ٢٩٤ دەنگ
یەکێتی :  ١٧٦ هەزار و ٦٢٩ دەنگ
هاوپەیمانی عەرەبی : ٥٣ هەزار و ٣٩ دەنگ          
نەوەی نوێ : ١٢ هەزار و  ٣٢٠ دەنگ
بەرەی گەلەکەمان : هەزار و  ٧٠٢ دەنگ
تەقەدووم : ١٠٧ هەزار و ١٦ دەنگ
جەبهەی تورکمانی : ٦٦ هەزار  و ١٧٥ دەنگ
عەزم : ٤٦ هەزار  و ٤٠٤ دەنگ
حەسم : ٢٧ هەزار و ٢٦٧ دەنگ 

بازنەی نەینەوا :
پارتی : ١٨٩ هەزار و ١٢٠ دەنگ.
تەقەدووم : ١٥٧ هەزار و ٢٨٣ دەنگ.
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان : ١٤٦ هەزار و ٧٢٤ دەنگ
حزبی نەینەوا بۆ گەلەکەی : ١١١ هەزار و ٥ دەنگ.
هاوپەیمانیی عەزم : ١٠٠ هەزار و ٨٥٣ دەنگ.
حزبی حەسمی نیشتمانیی : ٨٩ هەزار و ٤٩٢ دەنگ.
ڕێکخراوی بەدر : ٧٧ هەزار و ٦ دەنگ


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە