سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان ����������

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس

Alternate Text

لە میانی ٥٤هەمین لووتکەی كۆڕبەندى ئابووریی جيهانیى لە داڤۆس، کە لە بەرواری ١٥ تاوەکو ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەرێوەچوو، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بڕیاربەدەست و بەرپرسانی وڵاتان لە ئاستی باڵا ئەجامدا. ئامانجی سەرەکی گفتوگۆکان پەیوەست بوو بە بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان. 

تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکان تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە. سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان هاوخەمیی قووڵی خۆیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتگیریی و پشتیوانیی وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

بەردەوامبوونی پرۆسەی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکان بوو.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە