سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ له پاریس
سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له پاریسی پانزده له به‌رواری ٢٢ی مارسی ٢٠١٩
به خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له به‌رواری ٢٢ی مارس له پاریسی پانزده.
ئاماده‌بووان به جۆش و خرۆشێكی زۆره به‌شداریان له ئاهه‌نگه كه ده‌كرد و چێژیان له میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ و خواردن و به‌شێك له كه‌له‌پور و دیمه‌نی سروشتی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرت.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به نیشاندانی چه‌ند دیمه‌نێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و میوزیكی كولتوری كوردی ده‌ستی پێ كرد، كه به هاوكاری كه‌ناڵی كوردستان ٢٤ ئمادهكرابوون. پاشان كچه لاوی گۆرانیبێژ وه‌سه‌ن ئیسماعیل چه‌ند گۆرانیه‌كی ژه‌ند و جوڵه‌و خرۆشێكی تری دا به ئاماده‌بووان.
له هه‌نگاوی دووه‌م دا وه‌ك ده‌ستپێك و ناساندنی نه‌ورۆز و گرنگی گردبوونه‌وه‌كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و بانگهێشتكراوه كورد‌و و فه‌ره‌نسیه‌كان، چه‌ند وتارێك خوێندرایه‌وه ؛ هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رێز علی دۆڵه‌مه‌ڕی، و سه‌رۆكی شاره‌وانی پانزده، به‌رێز فیلیپ گوژۆن، سه‌رۆكی گروپی كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران سێناتۆر ڕێمی فێرۆ و به‌رێز كهنداڵ نه‌زان و خاتوو زه‌ینه‌ب ژیمۆ ووتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد و باسیان له خۆڕاگری و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد له به‌رامبه‌ر ڕووداوه ئیقلیمیهكاندا. له نێو ئاماده‌بوواندا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی گرنگی تری فه‌ره‌نسی ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
زیاتر له ٨٠٠ كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون و چێژیان له خواردنی كوردی وه‌رده‌گرت كه له لایه‌ن چه‌ند ڕێستۆرانتێكی كورد و ئێرانیه‌وه ئاماده‌كرابوو ؛ په‌له زێڕین، جێت سێت، گێلاس.
دواتر هه‌ریه‌ك له گۆرانی بێژانی وه‌ك نازدار جزیری و سه‌میر یوسیپ به‌شداربوون به گۆرانی ووتن و میوانه‌كانیان هێنایه سه‌ماكردنی كوردی و ئاماده‌بووان به هه‌ڵپه‌ڕكێ جیاوازه‌كانی كوردی ئاهه‌نگه‌كه‌یان هێنابۆیه جۆش و خرۆش.
له كۆتایدا سوپاسی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌ی لای خواره‌وه ده‌كه‌ین
١. به‌رێز فیلیپ گوژۆن، سه‌رۆكی شاره‌وانی پانزده، له‌گه‌ڵ كۆی گشتی ده‌سته‌ی ته‌كنیكی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پانزده بۆ ماندوبوون و هاوكاری كردن و كات ته‌رخانكردنیان به درێژایی ئاهه‌نگه‌كه
٢. هه‌ر سێ رێستۆرانتی سپۆنسه‌ر ؛ په‌له زێڕین، جێت سێت، گێلاس، كه ئه‌ركێكی زۆریان كێشا به ئاماده‌كردنی خواردن بۆ ئاماده‌بوان.
٣. فۆتۆگرافه‌ر په‌روه‌ر، به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه وێنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه و ئاماده‌بوانی له كاتی جیاجیادا گرت.
٤. ئه‌ندامانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان ٢٤ بۆ ئاماده‌كردنی چه‌ند دیمه‌نێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان و ڕوماڵكردنی ئاهه‌نگه‌كه.
٥. به‌هرام، به‌شداربوو به ئاماده‌كردنی كارێكی ئارتیزانا، تابلۆیه‌كی زیندوو به تۆوی نیسك كه نه‌ورۆزی به هه‌ردوو ئهلف و بێ ی لاتینی و كوردی نوسیبوو.
٦. كۆی گشتی خۆبه‌خشه‌كان كه ده‌ورێكی باڵایان بینی له به‌ڕێوه‌چوون و ئاماده‌كاری و رێكخستنی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ؛ محه‌مه‌د علی، فهیساڵ، هێمن سابیر، ئه‌ڤین، ڕۆزا، ڕۆزه‌رین، هۆزان، میران، ڕۆژدهر، تاریق، وه‌لید، ئاكۆ، ڕێڤینگ، وه‌رین، ئیلان، ئۆزلێم، هه‌ندێ كه‌سی تریش.
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی گشت خۆبه‌خش و هاوكارانی ده‌كات بۆ هاریكاری و به‌ده‌مه‌وه هاتنیان بۆ سازدانی ئه‌م ئاهه‌نگه، به‌هیوای گردبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی كوردی داهاتووین كه دووباره پڕبێت له ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە