سەرەکی خزمەتگوزارییەکان ������������������ ������������������������

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بڕوانامەی لەژیاندابوون

Alternate Text

 بەڵگەنامەی لەژیاندابوون (بەرحەیاتی)


ژیانمان یان (بەرحەیاتی) پشتڕاستی لەژیاندابوونت دەکاتەوە کاتێک لە دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای بەرحەیاتیت لێدەکرێت ، ئەو هاونیشتیمانیانەی کە لە فەرەنسا دەژین و بۆ راییکردنی کارووبارە ئیدارییەکانیان لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی یان هەر کارووبارێکی دیکە و داوای ئەو بەڵگەنامەیان لێدەکرێت دەتوانن لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە فەرەنسا بەدەستی بهێنن.



پێویستییەکان بۆ بەدەستهێنانی بەرحەیاتی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە داواکراون.


•کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی عێراقی یان پاسپۆڕتی عێراقی.
•وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگ قەبارە پاسپۆڕت.
•ناونیشانی نیستەجێبوونی تەواوەتی داواکار لە وڵاتی فەرەنسا.
•ژمارەی تەلەفۆن.


بۆ بەدەستهێنانی بەرحەیاتی پێویستە داواکار خۆی ئامادەبێت ، ئەگەر بەهەر هۆکارێک نەتوانێت ئامادەیی هەبێت دەبێت لە شارەوانی ئەو ناوچەیەی ئێستا لێیدەژین بەڵەگەنامەیەکی لەژیاندابوون درووست بکات و بە پۆست بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بنێرێت، بەمەرجێک بەڵگەنامەکە ٣ مانگ زیاتری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە