سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات.

Alternate Text

رۆژی يه‌كشه‌ممه‌ 2023/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيەوه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به‌ پێزانينه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە